لوید ئۆستن: لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان دەمێنینەوە
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئاگه‌دار كردووه سوپا ده‌ست له كاروباری سیاسی وه‌رنه‌دات؛ هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌موو فه‌رمانێكی یاساییه.
لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه، ئاماژه به‌وه كردووه، خۆیان له هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێك له كاروباری سیاسی به دوور ده‌گرن و به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه به‌رگریی له كۆماره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و له‌گەڵ هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانیان كه ئاسایشیی ئه‌مه‌ریكا به‌هێز ده‌كه‌ن، دەمێننەوە.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پابه‌نده به گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئیداره‌ی نوێی وڵات به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ و ته‌واو ئاماده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو فه‌رمانێكی یاسایی.
سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەستی پێ کرد و دوو كاندید بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا کێبڕکێی توندیان کرد، ئەوانیش دۆناڵد تره‌مپ لە پارتی کۆمارییەکان و کامالا هاریس لە دیموکراتەکان بوون و لە ئەنجامدا ترەمپ سەرکەوت.