سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی بەشداری یادی لە دایکبوونی شا چارڵز دەکات

بەشداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی لەدایکبوونی شا چارڵز
بەشداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی لەدایکبوونی شا چارڵز

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ئاهەنگی یادی 76 ساڵەی لە دایکبوونی شا چارڵزی سێیەمی کرد، کە ئاهەنگەکە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ڕێکخرا بوو.

هەروەها لە ئاهەنگەکەدا ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییە بەشدار بوون.

شا چارڵز فلیپ ئارسەر جۆرج لە 14 تشرینی دووەمی 1948 لە دایکبووە و لە 8ی ئەیلوولی 2022 بە شای شانیشنە یەکگرتووەکانی بەریتانیا دەستبەکار بووە.

شا چارڵز دوای هەشت مانگ لە وەرگرتنی تەختی پاشایەتی، لە مەراسیمێکی ڕێزلێناندا کە لە وێستمینستەر لە لەندەن بەڕێوەچوو، تاجی شای لەسەر دانرا، هەروەها کامیلا، هاوسەری دووەمی شا چارڵزیش تاجی شاژنی لەسەر دانرا.

بەشداری سەرۆکی حکوومەت لە یادی 75 ساڵەی لە دایکبوونی شا چارڵزی سێیەم