میلانیا ترەمپ ئەو ئەستێرەیەی ڕووناکییەکانی دزی

میلانیا ترەمپ و دۆناڵد ترەمپ
میلانیا ترەمپ و دۆناڵد ترەمپ

میلانیا ترەمپ، لە ئاهەنگی سەرکەوتنی هاوسەرەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ جاری دووەم و بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا، سەرنجی تەواوی ئامادەبووانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا، توانی وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە ڕووناکی هەمووان بدزێت.

پسپۆڕانی زمانی جەستە باسی وتارەکەی دۆناڵد ترەمپ لە فلۆریدا دەکەن کە تێیدا میلانیا ئامادە بوو، ئاماژەیان بەوەدا کە جارێکی دیکە میلانیا وەک ئەستێرە لە کۆشکی سپی دەدرەوشێتەوە.

میدیاکان دەڵێن: میلانیا ڕووناکی لە دۆناڵد ترەمپ دەدزێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەبەردەم جەماوەر دەرکەوت بۆ ئەوەی سەرکەوتنی گەورەی خۆی ڕابگەیەنێت، بەڵام ئەو تاکە کەس نەبوو کە کەوتە بەرچاو.

هۆدی یامز، پسپۆڕی زمانی جەستە ڕوونیکردەوە کە ترەمپ داوای هێز و پشتیوانی لە میلانیا ترەمپی هاوسەری دەکات نەک بە پێچەوانەوەکەی.

لە دوایین ڕۆژی کارکردنیدا لە کۆشکی سپی ساڵی 2020 ، میلانیا سەرپێچی پرۆتۆکۆلەکەی ترەمپی کرد، کاتێک ڕەتی کردەوە تەوقە لەگەڵ جێگرەکەی بکات.

هۆدی یامز گوتی: کاتێک ترەمپ گەیشتە سەر ستەیج، لەوە دەچوو ئازاری هەبێت و میلانیا هاوکاریی دەکرد، گوتیشی: "کاتێک گەیشتە سەر ستەیج، کەمێک وەستا و سەرسام بوو، لە کاتێکدا ڕووخساری نیشانەی سۆزداریی شاردبووەوە بۆ میلانیا.

دەشڵێت: ئاماژەکانی زمانی جەستەی میلانیا کە قاتێکی خۆڵەمێشی لەبەردابوو، نیشانی دەدا کە ئەو سەرچاوەی هێز و پشتیوانییە بۆ دۆناڵد ترەمپی هاوسەری.