ڕاپۆرتێک: 2024 گەرمترین ساڵ بوو لە مێژوودا
پله‌كانی گه‌رمای ده مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ به‌راورد به ساڵی ڕابردوو به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به پێی ناوه‌ندێكی خزمه‌تگوزاریی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، ئه‌م ساڵ گه‌رمترین ساڵ بووه له مێژوودا.
خزمه‌تگوزاریی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا "كۆپه‌رنیكۆس - C3S"، له ڕاپۆرتێكدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، پله‌كانی گه‌رمای ده مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ (2024) به‌راورد به ساڵی 2023 به ڕێژه‌ی 0.16% به‌رز بووه‌ته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت پله‌ی مامناوه‌ندی گه‌رما ئه‌م ساڵ ڕێژه‌ی 1.5% تێ په‌ڕێنێت به‌مه‌ش ده‌گاته ئاستی پێش سه‌رده‌می شۆڕشی پیشه‌سازی و ده‌بێته یه‌كه‌م ساڵ له دوای ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه، كه پله‌ی گه‌رما ئه‌و ئاسته تێ په‌ڕێنێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سامناتا برگێس، جێگری خزمه‌تگوزاریی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا "كۆپه‌رنیكۆس - C3S"، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، زیادبوونی ڕێژه‌ی 1.5% له هه‌ڵكشان و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، وا ده‌كات له گفتوگۆكانی (COP29)ـی ئه‌م ساڵدا، سه‌رنجی زیاتر بخرێته سه‌ر پاراستنی ژینگه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی "كۆپه‌رنیكۆس - C3S"، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ به‌راورد به مانگی تشرینی یه‌كه‌می هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی دوای شۆڕشی پیشه‌سازی، گه‌رمترین مانگ بووه، به شێوه‌یه‌ك له ژاپۆن بووه هۆی توانه‌وه‌ی به‌فر له لووتكه‌ی چیای فۆگی كه 130 ساڵه، ئه‌مه ڕووی نه‌دابوو.