کارین ژان پییە: جۆو بایدن ڕێز لە بڕیاری خەڵک دەگرێت

کارین ژان پییە، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە ئەمەریکا بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەڕێوە دەچێت و سەرۆک بایدن لەوە تێگەیشتووە کە ئەمەریکییەکان بڕیاریانداوە.

گووتیشی؛ سەرۆک بایدن هەرچییەک لەکاتی سەرۆکایەتیدا کردبێتی بڕوای وابووە کارە ڕاستەکەبووە.

سەرۆک بایدن، ڕێز لە بڕیاری خەڵک دەگرێت، ئەو لەوە تێدەگات کە خەڵکی ئەمەریکا بڕاریانداوە کێ وڵاتەکەمان بەڕێوەببات. سەرۆک بایدن شانازی بە دەستکەوەتەکانییەوە دەکات و ئەو کارانەی کردوونی بەڕاستی داناون.

کامالا هاریس، وەک جێگری سەرۆک و وەک کاندیدی دیموکراتەکان هەڵمەتێکی گەورەی بانگەشەی بەڕێوەبرد. سەرۆک بایدن بەجۆرێک متمانەی پێی هەبووە، کاتێک خۆی کشایەوە کامالای لەجێگەی دیاریکرد.

ڕۆژی سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەستی پێ کرد و دوو بەربژێر بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کێبڕکێی توندیان کرد، ئەوانیش دۆناڵد ترامپ لە پارتی کۆمارییەکان و کامالا هاریس لە دیموکراتەکان بوون. لە ئەنجامدا دۆناڵد ترەمپ سەرکەوت.