بابل.. لە یەکێک لە نەخۆشخانەکان گورگێک بەشێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێت

پارچە ڤیدیۆیەک لە سۆشیالمێدیا بڵاوبووەتەوە تیێیدا گورگێک بە کوژراوی لەناو نەخۆشخانەی پارێزگای بابل دەردەکەوێت.

بەگوێرەی ڤیدیۆکە گورگەکە لەناو نەخۆشخانەیەکی شاری حلە بووە و دوای داوای هاوکاری لە پۆلیسی پارێزگای بابل کوژراوە.

چالاکوانانی مەدەنی ژینگە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لای خۆیانەوە ئیدانەی ئەو جۆرە هەڵوسووکەوتانەیان کرد لەگەڵ ئاژەلان، چونکە لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت بەشێوەیەکی دڕندە گورگەکە لەلایەن پۆلیسی بابلەوە کوژراوە.

دەشڵێن؛ عێراق بووەتە وڵاتێکی دڕندە، نەڕێز لە ئاژەڵان دەگیرێت نەمافی مرۆڤ، پێویستە حکوومەتی عیراق هەڵوەستەی هەبێت سەبارەت بەم هەڵسوکەوتە نا مرۆڤانە کە لەبەرامبەر ئاژەڵان دەکرێت.

لێرە ڤیدیۆکە ببینە https://t.me/Kurdistan24news/64583