سوپای ئەمەریکا: فڕۆکەی جەنگیەکانی "ئێف 15 ئی" گەیشتنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، گەیشتنی فڕۆکەی جەنگیەکانی "ئێف 15 ئی" بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا لە پلاتفۆڕمی 'ئێکس' ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا 'ئێف 15 ئی سترەیک ئیگلز' گەیشتنە ناوچەی بەرپرسیارەتی فەرماندەییەکە.
پێنتاگۆن لە 2ـی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، فەرمانی داوە بە بڵاوکردنەوەی فڕۆکەی بەرگری مووشەکی بالستیکی و فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی گواستنەوە و مووشەکی دوورهاوێژ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکەدا بڵاوی کردەوە کە تیایدا هاتبوو، "بەگوێرەی بەڵێنەکانمان بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرگریکردن لە ئیسرائیل و کەمکردنەوەی پەرەسەندنی گرهییەکان، لە ڕێگەی ڕێگری و دیپلۆماسییەوە، وەزیری بەرگری فەرمانی بڵاوکردنەوەی مووشەکی بالیستیکی زیادەی دەرکرد، هەروەها فەرمانی داوە بە بڵاوکردنەوەی فڕۆکەی وێرانکەری بەرگری و چەند بۆمب هاوێژێکی دوور مەودا لە ناوچەکە".
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: "لوید ئۆستن بەردەوامە لە ڕوونکردنەوە لەوەی کە ئەگەر ئێران، هاوبەشەکانی، یان بریکارەکانی ئەم ساتەوەختە بقۆزنەوە بۆ بە ئامانجگرتنی ئەمەریکییەکان یان بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە، ئەوە ئەمەریکا هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەمان دەگرێتەبەر".