ئۆکرانیا: تەرمی پتر لە 560 سەربازمان لە ڕووسیا گەڕاندەوە
ئۆکرانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌رمی پتر له 560 سه‌ربازییان له ڕووسیا وه‌رگرتووه‌ته‌وه، کە زۆربەیان لە شەڕەکانی ناوچەی دۆنێتسک لە ڕۆژهەڵات کوژراون.
هه‌ینی، 8ـی تشرینی دووه‌می 2024، بارەگه‌ی هەماهەنگی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دیلەکانی جەنگ له حكوومه‌تی ئۆكرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تەرمی 563 سه‌ربازی ئۆکرانیایان له ڕووسیا وه‌رگرتووه‌ته‌وه، زۆربەیان لە شەڕەکانی ناوچەی دۆنێتسک لە ڕۆژهەڵات له لایه‌ن سوپای ڕووسیاوه کوژراون.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی 563 سه‌ربازی ئۆكرانیا له ڕووسیا، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پرۆسه‌كانی تایبه‌ت به سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئۆكرانیا له دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له نێوان ئه‌و وڵاته و ڕووسیا له شوباتی 2022ـدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هه‌روه‌ها ئاماژە بەوە کراوە کە 320 ڕووفاتی سه‌ربازانی ئۆكرانیا لە ناوچەی دۆنێتسکەوە گەڕێنراونەتەوە و 89 سەربازیش لە نزیک با‌خموت کوژراون کە لە ئایاری ساڵی 2023ـدا ڕووسیا کۆنترۆڵی کردبوو. به پێی ڕاگەیەندراوەکە، 154 تەرمی دیکە لە شوێنه جیاجیاكانی دیكه‌ی ناو ڕووسیا گەڕێنراونەتەوە.