یه‌كه‌م كاروانی یاریزانان و هانده‌رانی یانه‌ی مه‌كابی ته‌لئه‌ڤیڤی ئیسرائیلی گه‌یشتنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌لئه‌ڤیڤ
یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی ئیسرائیل گه‌یشته پایه‌ته‌ختی هۆڵه‌ندا بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان و هانده‌رانی ئیسرائیلی كه له یارییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو له نێوان یانه‌ی ئه‌مسته‌ردام و مه‌كابی ته‌لئه‌ڤیڤ ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی و پێكدادان بوونه‌وه.
هه‌ینی، 8ـی تشرینی دووه‌می 2024، لیزا ده‌ڤیر، گوته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی ڕایگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆنه‌وه گه‌یشته ئه‌مسته‌ردامی پایه‌ته‌ختی هۆڵه‌ندا بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و هاووڵاتییان و هانده‌رانی ئیسرائیلی كه له یارییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو له نێوان یانه‌ی ئه‌مسته‌ردام و مه‌كابی ته‌لئه‌ڤیڤ ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی و پێكدادان بوونه‌وه.
فیمكه خالسیما، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌مسته‌ردام له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕووداوه‌كانی شه‌وی ڕابردووی به "دژایه‌تی جوو" ناو برد.
گوته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی جه‌ختی كرده‌وه، یه‌كه‌م كاروانی یاریزانان و هاووڵاتییان و هانده‌رانی یانه‌ی مه‌كابی ته‌لئه‌ڤیڤ له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته‌وه ته‌لئه‌ڤیڤی پایه‌ته‌خت.
له لای خۆیه‌وه دیك شۆف، سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندی سه‌ركۆنه‌ی ڕووداوه‌كانی كرد و به "ده‌ستدرێژییه‌كی مه‌ترسیدار و دوژمنكارانه بۆ سه‌ر جوو" وه‌سف كرد.
پیته‌ر هۆلا، گوته‌بێژی پۆلیسی هۆڵه‌ندا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، گرژییه‌كان 24 كاتژمێر به‌ر له واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ی نێوان ئه‌مسته‌ردام و مه‌كابی ته‌لئه‌ڤیڤ دروست بوون.
پیته‌ر هۆلا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هانده‌رانی مه‌كابی ته‌لئڤیڤ ئاڵایه‌كی فه‌ڵه‌ستینیان هێناوه‌ته خواره‌وه، كه به ڕووی پێشه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی نزیك له یاریگه‌ی ئه‌مسته‌ردام هه‌ڵواسرابوو، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكی كرێیان به هه‌مان شێوه سووتاندبوو كه ئاڵایه‌كی فه‌ڵه‌ستینی به‌سه‌ره‌وه بووه و ئاگریان له ئاڵایه‌كی دیكه‌ی فه‌ڵه‌ستینی له گه‌ڕه‌كێكی پایه‌ته‌ختی هۆڵه‌ندا به‌ردابوو و سووتاندبوویان.