ڤڵادیمێر پوتین دووەم جارە پەرلەمانتارێکی کورد خەڵات دەکات
زەلیمخان موتسۆیێڤی پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجوومەنی دوومای ڕووسیا، بۆ جاری دووەمە لە لایەن ڤڵادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیاوە خەڵات دەکرێت.
چوار ساڵ لەمەوبەر، لە 24 ئهیلولی 2020، له كۆشكی كرملن، له پای ئهو خزمهته فرهلایهنهی زهلیمخان، له بواره جیاجیاکاندا پێشكهش بە ڕووسیای كردووه، ڤڵادیمێر پوتین، مهدالیای ڕێزلێنانی پلە یەكی سهرۆكایەتیی بە زهلیمخان بەخشی.
هەروەها 13ی نیسان 2024 یش، میخایل میشوستینی سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا، لە بەرانبەر ئەو خزمەتانەی پەرلەمانتاری کورد زەلیمخان موتسۆیێڤ، پێشکەشی هاووڵاتیانی هەرێمی پێرڤە-ئوڕاڵسکی ڕووسیا و ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکەی کردووە، بڕوانامە و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشی.
ڕۆژێکی دواتریش، ڤیچیسلاڤ ڤەڵۆدینی سەرۆکی پەرلەمان، بڕوانامە و خەڵاتی ڕێزلێنانی بە زەلیمخان موتسۆیێڤ بەخشی.
زەلیمخان موتسۆیڤ، کوردی ئێزدیی ڕووسیایە و لە 13/10/1959، لە تبلیسی پایتەختی جۆرجیا لەدایکبووە و لە ههڵبژاردنی 18ی ئەیلوولی 2021، به زۆرینهی دهنگ له بازنەی ههرێمی پێرڤه - يوڕالسك "ئهنجوومهنی دووما"ی ڕووسیای فیدراڵ، بۆ شەشەمین جار بە ئەندامی پهرلهمانی ڕووسیا هەڵبژێردرایەوە و ئێستا جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی هەماهەنگییەکانی پەرلەمانی ڕووسیای فێدراڵ و عێراقی فێدراڵە.