کوڕە بچووکەکەی ترەمپ ڕۆڵی "سەربازی ون"ـی لە سەرکەوتنی باوکی‌دا گێڕا
كوڕە بچووكه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا وه‌كوو سه‌ربازیی ون له پشت سه‌ركه‌وتنی باوكی بوو له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه ڕۆژی سێشه‌ممه، 5ـی تشرینی دووه‌می 2024، به‌ڕێوه چوو.
بارۆن تره‌مپ، كوڕە بچووكه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا له‌دایكبووی ساڵی 2006ـه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له مێدیاكان ده‌رناكه‌وێت و پارێزه‌یی له خۆده‌رخستن ده‌كات، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی فره‌وانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌نجان هه‌یه، توانی ڕۆڵی سه‌ربازیی ون له سه‌ركه‌وتنی تره‌مپی باوكی به‌رانبه‌ر كامالا هاریس، كاندیدی دیموكراته‌كان ببینێت.
بارۆن تره‌مپ تاكه کوڕی تره‌مپه له میلانیای هاوژینی. ساڵی 2022 له زانكۆی نیویۆرك (NYU) وه‌رگیراوه و به پێی زانیارییه مێدیاییه‌كان له خوێندندا سه‌ركه‌وتووه و گرنگی به بواره‌كانی سیاسه‌ت و مێدیای نوێ ده‌دات.
هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، بارۆن به وردی چاودێری هه‌ر یه‌ك له ئه‌دین ڕۆس و جۆو ڕۆگانی ده‌كرد كه دوو كاراكته‌ری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن و توانی له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییكردن پێیانه‌وه، خۆی له گه‌نجان نزیك بكاته‌وه و ده‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندیی باوكی كۆ بكاته‌وه.
17ـی ئه‌یلوولی 2024، ماڵپه‌ڕی ئینته‌رتینمێنت بڵاوی كرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، ساڵی 2019 ئاماده نه‌بووه وێنه‌یه‌كی یادگاری له‌گه‌ڵ بارۆنی كوڕی بگرێت، هۆكاره‌كه‌ی بریتی بووه له ئیره‌یی بردن به باڵای كوڕه‌كه‌ی.
باڵای ترەمپ 6 پێ و 1 ئینج (نزیکەی 185سم)ـه، لە کاتێکدا باڵای بارۆنی کوڕی 6 پێ و 9 ئینج (نزیکەی 2 مەتر و 1سم)ـه.
ماڵپه‌ڕی ئینته‌رتینمێنت سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشابوو، دۆناڵد تره‌مپ نه‌یویستووه لە تەنیشت كوڕه‌كه‌ی بوەستێت، به‌شێوه‌یه‌ك له كوڕه‌كه‌ی كورتتر ده‌ربكه‌وێت، ئه‌مه‌یشی به ڕاشكاوی بۆ هه‌ندێك له مێدیاكان پشتڕاست كردبووه‌وه.
ترەمپ خاوەنی پێنج منداڵە، سێ منداڵیان لە هاوسەری یەکەمی "ئیڤانا"ـن، ئه‌وانیش؛ دۆناڵد جونیۆر، لەدایکبووی کانوونی دووەمی ساڵی 1977، ئیڤانکا، لەدایکبووی ئۆکتۆبەری 1981 و ئێریک، لەدایکبووی كانوونی دووه‌می 1984.
هه‌روه‌ها دوو منداڵی دیكه‌یشی له مێلانیان، ئه‌وانیش؛ مارلا مەیپڵز، لەدایكبووی ئۆکتۆبەری 1993 و بارۆن لەدایکبووی ئاداری 2006.