گواتیمالا؛ داوا دەکرێت سوپاسالاری پێشوو نزیکەی 3 هەزار ساڵ زیندانی بکرێت
داواكاریی گشتیی گواتیمالا داوا له دادگه‌ی باڵای وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، سزایه‌كی توندی سوپاسالاری پێشووی وڵاته‌كه‌ی بدات به‌هۆی ئه‌و "تاوانانه‌ی دژی دانیشتووانی ڕه‌سه‌نی وڵاته‌كه" كردوویه‌تی.
به پێی ڕۆژنامه‌ی لی فیگارۆ (Le Figaro)ـی فه‌ره‌نسی، داواكاریی گشتیی گواتیمالا داوای له دادگه‌ی باڵای وڵاته‌كه‌ی كردووه، سزای زیندانیی دوو هه‌زار و 860 ساڵ به‌سه‌ر بێندێكت لۆكاس گارسیا، سوپاسالاری پێشووی وڵاته‌كه‌ی بدات به‌هۆی ئه‌و "تاوانانه‌ی دژی دانیشتووانی ڕه‌سه‌نی وڵاته‌كه"ـی له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1978 – 1982 كردوویه‌تی، كه له ئه‌نجامدا هه‌زار 200 كه‌س كوژراون.
سوپاسالاری پێشووی گواتیمالا كه ئێسته ته‌مه‌نی 92 ساڵه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2018ـوه به تۆمه‌تی ڕفاندنی گه‌نجێك و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خوشكێكی له زیندانه و سزای 58 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و ته‌نیا شه‌ش ساڵی سزاكه‌ی ته‌واو كردووه.
لی فیگارۆ هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، گارسیا به‌هۆی ناله‌باری ڕه‌وشی ته‌ندروستییه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی گواستراوه‌ته‌وه و چاودێری دانیشتنه‌كانی دادگه ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌ته نوێیه‌ی ئاراسته‌ی كراوه.
ڕۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دادگه‌ی باڵای گواتیمالا هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه نوێیه بدات.