بەرەی مقاوەمە لە عێراق جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 8 ی تشرینی دووەمی 2024، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند "هێرشی کردە سەر پێگەیەکی سەربازیی لە باکووری ئیسرائیل."

 ڕاگەیەندراوەکەی بەرەی مقاوەمی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند "هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە، ئامانجیش لێی وەڵامدانەوەی ئەو دەستدرێژییانەیە کە ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و لوبنان دەیکات."

ئاماژەی بەوەش کرد "بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ لەناوبردنی مۆڵگەکانی ئیسرائیل."

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەوڵە نێودەوڵەتییە بەردەوامەکان بۆ سەرخستنی دانوستانەکان و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە بەرەی لوبنان.