ڕۆبەرت ئێف کێندی: ترەمپ دەیەوێت سوپای ئەمەریکا لە سووریا بکشێنێتەوە
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی پشتیوانی له هه‌ڵمه‌ته‌كانی سه‌رخستنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا كرد، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئیداره‌ی نوێی كۆشكی سپی نیازی وایه سوپای ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا بكشێنێته‌وه.
ڕۆبه‌رت ئێف كێندی جۆنیۆر كه یه‌كێك بوو له پشتیوانانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵمه‌ته‌كانی سه‌رخستنی ناوبراو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، تره‌مپ مه‌به‌ستیه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری بكشێنێته‌وه له بری ئه‌وه‌ی له‌وێ به‌جێیان بهێڵێت له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له نێوان سوپای توركیا و "چه‌كداره كورده‌كان"، ببنه "تۆپ" و یارییان پێ بكرێت.
كێندی كه پێشبینی ده‌كرێت پۆستێكی باڵا له كابینه نوێیه‌كه‌ی تره‌مپ وه‌ربگرێت، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، تره‌مپ سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن، دوودڵ و نیگه‌رانه.
هاوكات سوهێل خان، ڕاوێژكاری سیاسی كۆماریخوازه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس ڕوونی كردووه‌ته‌وه، تره‌مپ چه‌ندان جار هۆشداری داوه و ئاره‌زوو ناكات سوپای ئه‌مه‌ریكا له هیچ شوێنێكی جیهان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ببێته‌وه وه‌كوو ئه‌وه‌ی له عێراق، ڤێتنام و ئه‌فغانستان ڕووبه‌ڕووی بووه‌وه.
سوهێل خان باسی له‌وه كردووه، تره‌مپ له كۆتاییدا ئاره‌زوو ده‌كات سوپای وڵاته‌كه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكشێنێته‌وه، به‌ڵام به‌م شێوه خێرایه نا كه له ئه‌فغانستان كشایه‌وه، به‌ڵكوو به پێی خشته‌یه‌ك ده‌بێت كه پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌كانی ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگرێت.