باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق: بژی کوردستان بژی سەرۆک بارزانی
باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق ڕایگەیاند: هیوای بەردەوامی بۆ سەرۆک بارزانی دەخوازم، وەکو سەرکردەیەکی بەهێز لە پێناو سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
شەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2024، فوتوشی ماتسومۆتو، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی: ئەمڕۆ بۆ مەبەستی ماڵئاوایی کردن، سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانیم کرد.
باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، دەڵێت: لەگەڵ سەرۆک بارزانی، بیروڕامان لەبارەی مێژووی کورد و بەهێزکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کرد.
فوتوشی ماتسومۆتو، گوتی: هیوای بەردەوامی بۆ سەرۆک بارزانی دەخوازم، وەکو سەرکردەیەکی بەهێز لە پێناو سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییشدا دەڵێت: بژی کوردستان، بژی سەرۆک مەسعود بارزانی.
This morning I visited Kak Masoud Barzani, President of KDP to bid a farewell and had a very warm exchange of views on a long history of struggles of Kurdish people as well as deepening relations between Japan and Kurdistan. I conveyed my sincere wishes to his continued strong… pic.twitter.com/BCQljfWJMZ
— Futoshi Matsumoto 🇯🇵🇮🇶 (@JAPANAmbIRAQ) November 9, 2024