ترەمپ: بودجەی ئەو قوتابخانانە دەبڕم کە بانگەشە بۆ هاوڕەگەزخوازیی دەکەن
سەرۆک هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، لە سەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا زۆری دژی هاوڕەگەزخوازی دەردەکەوت. هەروەها چەند ڕێکارێکی دژیان گرتەبەر.
شەممە 9ـی تشرینی دووەمی 2024، دۆناڵ ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، لە وێبسایتی فەرمی خۆیدا لە کارنامەی ژمارە 47 کە لە 20خاڵ پێکهاتووە ئاماژە بەوە کرد، کە پارە لەسەر ئەو قوتابخانانە دەبڕێت کە بانگەشە بۆ هاوڕەگەزخوازی دەکەن.
هەر لە هەمان کارنامەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو پیاوانەی ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە بۆ ژن ڕێگایان پێنادرێت بەشداریی لە وەرزشی ژناندا بکەن.
جگە لەوانە، ترەمپ بانگەشەی ئەوە دەکات، کە ڕێگە بەوانە نادات کە ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە لە سەربازی ناوی خۆیان تۆمار بکەن. هەروەها لەڕووی بیمەی تەندروستییەوە هیچ جیاوازییەک ناکرێت لە نێوان ئەوانەی ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە و خەڵکی تردا.