ئەمەریکا و بەریتانیا بەفڕۆکە هێرشیان کردە سەر سەنعا
ئەمەریکا و بەریتانیا هێرشێکی چڕی ئاسمانیان کردە سەر چەند پێگەیەکی سەربازیی حووسییەکان لە سەنعا.
مێدیاکانی حووسی ڕایانگەیاندووە، ئەمەریکا و هاوپەیمانییەکەی بەفڕۆکە هێرشێکی چڕیان کردووەتە سەر سەنعا و عومران لە یەمەن.
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بەندەر و فڕۆکەخانەی حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن کەوتە بەر هێرشی توندی ئاسمانی ئیسرائیل. هەروەها ماوەیەکیشە ئەمەریکا و بەریتانیا بە فڕۆکە هێرش دەکەنە سەر چەند ناوچیەک و پایتەختی یەمەن.
لە تشرینی دووەمی 2023 حووسییەکانی یەمەن لە دەریای سووردا هێرشیان کردە سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکان یان ئەو کەشتییە باقزرگانانەی بەرەو ئیسرائیل دەڕۆن، ئەمەش وەک پشتیوانی لە غەززە و گەلی فەڵەستین.
لەبەرامبەریشدا ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی چەند مانگێکە هێزێکی سەربازییان پێکهێناوە وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشی حووسییەکان، بە فڕۆکە چەندان هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن، لەکاتێکدا سوپای ئەمەریکا ناوبەناو ئەرکەکانی بەجیا لە هەر هاوپەیمانیی دەریایی لە ناوچەکە ئەنجام دەدات .