مۆتەکەی شکستی کامالا هاریس دیموکراتەکانی بەرنەداوە
بە پێی ڕایپۆرتی دیموکراتەکان و خۆبەخشانی ئەو پارتەکە، چەند هۆکارێک وایان کردووە کامالا هاریس بدۆڕێت، لەوانەش نەتوانینی لە بێکارەکانی ئەمەریکا نزیک بێتەوە، پرسی مووچە و کرێکانیان، ئەمە بێجگە لە کێشەی نرخی سووتەمەنی و نان و خۆراک بە گشتیی.
وێڕای ترس و تۆمەتبارکردنی کامالا بە ئەجێندای چەپەکان و پرسی دیکەش، کە وایکرد دەنگدەرە دیمکراتەکان و بێلایەنەکانیش بە ڕووی هەڵبژاردن نەچن. هەربۆیە مۆتەکەی شکستی کامالا هاریس دیموکراتەکانی بەرنەداوە، ئەوان بێهیوا و ڕەشبین و دابەش بوو دەردەکەون.
سەرکردەکانی پارتەکە هێشتا بە چڕێ کۆنەبوونەتەوە و بۆ تاوتوێکردنی شکستەکە.
خۆبەخشەکان شکستەکەی کامالا زیاتر بە شکستی کەسایەتییەکەی دەزانن و پێشیان وایە نەیتوانی پاڵێوراوێکی گشتگیر بێت.
ئۆلیڤەرهۆڵ، ڕۆژنامەنووس و خۆبەخش لە بانگەشەی کامالا، لە وتارێکدا ڕایگەیاند، دژی نیمچە ڕاستییەکان و بانگەشەی نەرێنی ترەمپ دەجەنگا، ڕایدەگەیەنێت، کە ئەو کەسانەی لە ڕێکخراوەکەی پەیوەندییان پێوە دەکردن، کەسانێک بوون لە نێوان دەنگدەری خۆگۆڕ، بێکار، خاوەن سەرمایەی بچووک، پەنابەر و پێکهاتەکان بوون.
لەو نێوانە گرنگترین پرس بابەتی ئابووری بووە، بەڵام کامالا نە ئەوەندەی لێ دەزانی، نە ئەوەندە خۆی تەرخانکرد بوو تا بانگەشەیەکی فراوان پێشکەش بکات و نیگەرناییەکان بڕەوێنێتەوە.
لایەنێکی دیکە پرسی بەرزیی ڕێژەی کرێکان؛ نرخی سووتەمەنیی و خۆراک بووە، تایبەت لای کەسانی کەمدەرامەت.
بابەتی بێکارەکان و نازوڵاڵیی ڕوانگەی کامالا یەکێکی دیکە بووە لە نیگەرانییەکانی دەنگدەران، ئەمە سەرەرای پرسی نیگەرانی خاوەن سەرمایە بچووکەکان، کە متمانەیان زیاتر بە ترەمپ بووە. بێجگە لە نیگەرنی دەنگدەرە لاتینییەکان، کە بەهۆکاری کاریگەری ترەمپ بێت یاخود تێگەیشتتنی خۆیان، دەیانگوت، کامالا و سیاسەتەکانی ئەو سیاسەتەیان بە بیر دەهێنێتەوە لە ئەمەریکای لاتین لێیان ڕاکردووە و هەڵهاتوون!، پرسێکی دیکە دەندگەران گرنگیان پێداوە و کامالا بە هەژار تیایدا وێنا کراوە، پرسی واڵایی سنوورەکان بووە.
سەرباری ئەو بابەتەش، لە کۆمەڵەی بانگەشەی کامالا دەرکەوتووە، لە نزیکەی %2 دەنگدەران پێیان وابووە ئەمەریکا بۆ سەرۆکایەتیی ئافرەتێک ئاماددە نییە.
بەڵام هۆل و هاوڕێکانیشی پێیان وایە، هەر چۆنێک بێت، بانگشەی ترەمپ موگناتیس-ئاساو و گشتگیرتر بوو، کە هۆکارێکی بەرچاوی دۆڕانی کامالا بووە، کە نەیتوانی سەرکردایەتی پارتێکی پێشکەوتووخواز لە هەڵبژاردنەکان بکات.