قوتابیانی ماستەر و دکتۆرا دژی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە

زیاتر لە هەزار و 400 قوتابی لە دژی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی بالا گردبوونەوە.

یەکشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2024، قوتابیان و ماستەر و دکتۆرا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانید ڕایانگەیاند، دەبێت وەزارەتی خوێندنی بالا وەڵاممان بداتەوە کە کاتی تاقیکردنەوەکان زۆر سنووردارە و زۆرجار خوێندکار ناتوانێت وەڵامەکانی بنێرێت بەمەش مافی وەلامدانەوەی نامێنێت.

دەڵێن: "داواکارین ڕەزامەندی بدەن بە لابردنی تاقیکردنەوەی کۆتایی هەر ئاستێک، بەپیی بەدواداچوونەکانمان بۆ ئەم سیستەمە لە 35 وڵاتی دیکەدا دەخوێندرێت و لە هیچ ولاتێک تاقیکردنەوەی کۆتایی تێدا ناکرێت".

ڕاشیانگەیاند، "کەمکردنەوە و لابردنی قۆناغی کۆتایی واتە ئاستی ئیلمنتری کۆتا ئاست بێت و بە تەواو کردنی بڕوانامەی داواکراو بدرێت بە خوێندکار"