ئەمەریکا سێ دەیەیە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هەرێمی کوردستان

هاتنە پێشەوەی هەر سەرۆکایەتیەکی نوێ بۆ کۆشکی سپی، ناو کۆشک و ماڵەکانی لە جیهان بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، گەڵی کوردیش لە بارستایی سیاسەتیی ئەمەریکا تێ دەگات و پەیوەندییەکی دۆستانە و تەندروستیی لەگەڵ ئەو زلهێزەی جیهان هەیە.

بە درێژایی زیاتر لە سێ دەیەیە، پەیوەندییەکانی نێوان کورد و ئەمەریکا لە گەشەسەندنن، بەڵام بێ کێشەش نەبوون و پشتیوانی ئەمەریکا بۆ کورد لە سەرانسەری ئیدارە جیاوازەکانی سەرۆکایەتیدا ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکانی سیاسەتیی دەرەوە و کێشەکان بووە.

تێڕوانینی سەرۆکەکانی ئەمەریکا بەرامبەر هەرێمی کوردستان و کورد؛

جۆرج بۆشی باوک: 1989-1993، هاوکار بووە لە ناوچەی دژە فڕین لە هەرێمی کوردستان، هەروەها دوای بڕیارەکە گەلی کورد نازناوی حاجی بۆشیان لێنا، لەگەڵ ئەوەش دا ڕەخنەی ئەوەی لێ دەگیرا لە کاردانەوە خێرا و ورد نەبوو

بیڵ کلینتن، 1993-2001، درێژەدان بە سیاسەتیی بوش و پشتیوانیی و هاوکاریی لە کورد، لەگەڵ ئەوەش داننان بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، هاوکار بوو بۆ سەقامگیریی و کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆ.

جۆرج بوشی کوڕ: 2001-2000، ئیدارەی بۆش دوای سەدام پشتیوانی لە کورد کردووە و کاریگەریی کورد لە عێراق دوای 2003 زیاتر بوو.

 باراک ئۆباما 2009-2017 پاڵپشتی و هاوکاریی سەربازیی هەرێمی کوردستان، بووە لە دژی تیرۆر، هەروەها هاندانی دانوستانی زیاتر لە نیوان هەولێر و بەغدا، لەگەڵ ئەوەش دا، ڕەخنەی ئەوەی لێ دەگیردرێت لە پرسی کورد ورد نەبووە. 

دۆناڵد ترەمپ 2017-2021، پشتگیریی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش، ڕەخنەی ئەوەی لێ دەگیرێت چاوپۆشی لە داگیرکردنی کەرکووک، هەروەها ڕەخنەی کشانەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان.

جۆو بایدن 2021-2025، دووپاتکردنەوەی پشتیوانی ئەمەریکا بۆ کورد، جەختکردنەوە لە ڕۆڵی کورد لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، هەروەها بەردەوامبوونی هاوکارییە سەربازیی و داراییەکانی بۆ کوردستان.