ئیسرائیل ناوچەیەکی لە دیمەشق بۆردومان کرد

ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشووری دیمەشق
ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشووری دیمەشق

 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشووری دیمەشق بۆردومان کرد، لە ئەنجامدا کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2024، ئاژانسی هەواڵی سانا، بڵاوی کردەوە، فڕۆکە جەنگییەکای ئیسرائیل باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشووری دیمەشق بۆردومان کرد، کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ئەنجامی بۆردومانەکەی ئیسرائیلدا لانیکەم سێ کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، ئیسرائیل ئیسرائیلدا، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی کردووەتە ئامانج، کە ئەندامانی حزبوڵڵای لوبنان تێیدا نیشتەجێنە.