ته‌حسین خه‌فاجی: ڕۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی ڕاگه‌یاندنی شانه‌ی ئه‌منیی عێراق، لەبارەی قەدەغەی هاوچۆ وەڵامی کوردستان24 دەداتەوە و دەڵێت: ڕۆژانی 20 و 21 ی ئەم مانگە قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیه له سه‌رانسه‌ری عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2024، ته‌حسین خه‌فاجی، سه‌رۆكی ڕاگه‌یاندنی شانه‌ی ئه‌منیی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: هێزه ئه‌منییه‌كان پلانێكی تایبه‌تیان داڕشتووه بۆ ئه‌و دوو ڕۆژەی کە سەرژمێری دەکرێت.
سه‌رۆكی ڕاگه‌یاندنی شانه‌ی ئه‌منیی عێراق، دەڵێت: زانیاری ته‌واو دراوه به كارمه‌ندانی سه‌رژمێری له‌باره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له ئه‌ركدان و ئه‌وانه‌ی پشتیوانیی سه‌رژمێركاران ده‌كه‌ن هه‌ماهه‌نگییه‌كی پته‌ویشیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
شه‌ممه، 9ـی تشرینی دووه‌می 2024، عه‌بدولزه‌هره هنداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر "لینك"ـێكی ئه‌لیكترۆنی ڕاگه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان له سه‌رجه‌م ده‌زگه مێدیاییه‌كان پڕی بكه‌نه‌وه تاوه‌كوو له ڕۆژانی 20 و 21ـی ئه‌م مانگه، سه‌رباری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، ڕێگه‌پێدراو بن و له ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وام بن.
عه‌بدولزه‌هره هنداوی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لینكه‌كه تا ئێسته كارایه و نیوه‌شه‌وی یه‌كشه‌ممه، 10ـی تشرینی دووه‌می 2024، داده‌خرێت و تا ئه‌و كاته ڕۆژنامه‌نووسان ده‌توانن داواكاریی بۆ وه‌رگرتنی باج و مۆڵه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن.
بڕیارە 20ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و یه‌كه‌م سه‌رژمێرییه له دوای 26 ساڵی ڕابردوودا.