ئەو کەسەی کە تۆمەتبار بوو بە کوشتنی ڕەفیق حەریری ئەمڕۆ کوژرا

ڕەفیق حەریری، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان
ڕەفیق حەریری، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان

تۆمەتباری سەرەکی تیرۆرکردنی ڕەفیق حەریری، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری لوبنان، لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەی قەسیر لە سنووری سووریا - لوبنان کوژرا.

یەکشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2024، کەناڵی عەرەبییە بڵاوی کردەوە،  ئەمڕۆ سەلیم عەیاش، سەرکردەی حزبوڵڵا، کە تۆمەتباری سەرەکی کوشتنی ڕەفیق حەریری، سەرۆک وەزرانی پێشووتری لوبنان بوو، لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەی قەسیر لەسەر سنووری سووریا – لوبنان کوژرا.

لە بڕیارێکی دادگای تایبەتی نێودەوڵەتیی لوبنان کە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2020، بەبێ ئامادەبوونی تۆمەتباران دەریکرد، سەلیم عەیاش لەگەڵ سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی حوسێن عەنیسی، حەسەن حەبیب، ئەسعەد سەبرا بە تۆمەتی بکووژی حەریری سزا دران.

ئەو چوار کەسە بەوە تۆمەتبار کرابوون، کە لە ڕۆژی 14ـی شوباتی 2005 بەشداربوونە لە پلانێکی تیرۆرستی بۆ مەبەستی تیرۆرکردنی ڕەفیق حەریری.

سەلیم عەیاش لە ساڵی 1963 لە شارۆچکەی حەروفیی سەر بە قەزای نەبتییە لەدایک بووە.

سەلیم عەیاش، سەرکردەی حزبوڵڵا و تۆمەتباری سەرەکی تیرۆرکردنی ڕەفیق حەریری، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان