حەسەن توران: ئیرادەیەکی سیاسی هەیە نایەوێت کورد و تورکمان لە کەرکووک ببنەوە خاوەنی زەوییەکانیان

حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق
حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق

سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق ڕایگەیاند: ئیدارەی خۆجێی کەرکووک ناشەرعییە و چاوەڕێن 24ـی ئەم مانگە هەڵوەشێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2024، حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، لەمیانی بەشداریی لە بەرنامەی باسی ڕۆژی کوردستان24 کە ژینۆ محەممەد پێشکەشی دەکات، گوتی: دژی ئیدارەی خۆجێیی کەرکووکین و ئیدارەکە بە شەرعیی نازانین.

سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، ئاماژەی بەوە دا، لە 24ـی مانگ دادگای کارگێریی لەسەر سکاڵایەکی ئەوان دانیشتنێکی دەبێت و چاوەڕێن ئیدارەی خۆجێیی کەرکووک هەڵبوەشێتەوە چونکە نادەستوورییە.

لەبارەی زەوی کورد و تورکمان، لە کەرکووک، حەسەن توران، ڕایگەیاند: ئیرادەیەکی سیاسی هەیە کە نایەوێت کورد و تورکمان لە کەرکووک ببنەوە خاوەنی زەوییەکانیان.