تەندروستیی عێراق: کەمترین ڕێژەی مردن بەهۆی شێرپەنجە لە هەولێر بووە
بەپێی ڕاپۆرتێکی تەندروستیی عێراق، کەمترین ڕێژەی مردن بەهۆی شێرپەنجە لە هەولێر بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی تەندروستیی عێراق، کە دەست کوردستان24 کەوتووە، کەمترین ڕێژەی مردن بەهۆی شێرپەنجە لە هەولێر بووە.
هەفتەکەی لەمەوبەر وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمیلە ڕوونکردنەوەیکدا ئاماژەی بەوە دابوو، لە چەند پەیج و دیجیتاڵ میدیا، بڵاوكراوەتەوە كە گوایە: "هەر 53 خولەك جارێك كەسێك لە هەرێمی كوردستان تووشی شێرپەنجەدەبێت"؛ دەمانەوێت لێرەوە جارێكی تر بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی دووپات دەكەینەوە كە ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان لە خوار ستاندارتی جیهانییە.
هەروەها باسی لەوەش کردبوو، كە بۆ هەر 100 هەزار كەس 151 كەس توشبووە، لە جیهان بۆ سەد هەزار كەس 191 كەسە، بەمەش لە جیهان بۆ هەر سەعاتێك دووكەس تووش دەبن، خۆشبەختانە لە هەرێمی كوردستان ڕێژەكە زۆر كەمترە، وە لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە.
هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتبوو، هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە كە پێویست ناكات بەو جۆرە هەواڵانە دڵگرانبن، كە لە پێناو كۆكردنەوە و لایك هەوڵی ترساندن و دڵەڕاوكێ بڵاو دەكەنەوە، ئەم جۆرە كارانەشیان دوورە لە مرۆڤایەتی و پێویست بە دڵە ڕاوكێی دروستكردن ناكات.