بەرەی مقاوەمەی عێراق هێرشێکی کردە سەر باشووری ئیسرائیل
بەرەی مقاوەمەی ئیسلا،ی لە عێراق ڕایگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتەوە سەر پێگەیەکی گرنگ لە باشووری ئیسرائیل.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2024، لە بەیاننامەیەکدا بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، لە درێژەی هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمن و پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین و لوبنان و لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژیی لە دژی خەڵکی مەدەنی، لەوانەش منداڵان، ژنان و بەساڵاچووان دەکرێت. بەرەی مقاوەمی ئیسلامی ئەمڕۆ دووشەممە، بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر پێگەیەکی سەربازیی گرنگ لە باشووری ئیسرائیل.
لە بەیاننامەکەدا بەرەی مقاوەمە ڕوونیشی کردەوە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشێکی دیکەیان کردووەتە سەر پێگەیەکی دیکەی سەربازیی لە شی باکووری ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەش کرد "بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ لەناوبردنی مۆڵگەکانی ئیسرائیل."
ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هەوڵە نێودەوڵەتییە بەردەوامەکان بۆ سەرخستنی دانوستانەکان و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە بەرەی لوبنان.