ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی دەگاتە باکو

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی ئازەربایجان بۆ بەشداریی لە(COP24)  دەگاتە باکوی پایتەختی ئازەربایجان.

دڵشاد شهاب، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/11/11 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی  ئیلهام ئەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان، بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا (COP29) بەرەو باکوی پایتەختی ئازەربایجان، بەڕێ دەكەوێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: نێچیرڤان بارزانی، شان بە شانی سەرۆك و سەركردەكانی جیهان، سبەی سێشه‌ممه بەشداریی لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی كۆنفرانسەكەدا دەكات که‌ بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكانی ژینگە و كێشە و لێکه‌وته‌كانی گۆڕانی ئاووهه‌وا، به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.