محەممەد بن سەلمان: داوا دەکەین ئیسرائیل ڕێز لە سەروەریی ئێران بگرێت
شازادەی جێنشینی سعوودیه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، ئیسرائیل پابه‌ند بكات به ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریی ئێران؛ هاوكات ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رانبه‌ر به هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستین ده‌یكات، جینۆسایده.
دووشه‌ممه، 11ـی تشرینی دووه‌می 2024، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان شازادەی جێنشینی سعوودیه له گوتارێكدا له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی – ئیسلامی كه له ڕیازی پایه‌ته‌ختی سعوودیه به‌ڕێوه ده‌چێت، ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رانبه ر به هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستین ده‌یكات، جینۆسایده.
شازادەی جێنشینی سعوودیه له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له به‌رانبه‌ر پاراستنی ئاسایش و ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێ بكات و ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌ڵه‌ستینی و لوبنانییه‌كان ڕابگرێت.
محه‌ممه‌د بن سه‌لمان هه‌روه‌ها داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد ئیسرائیل پابه‌ند بكات به ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێران و هێرش نه‌كردنه سه‌ر خاكه‌كه‌ی.