ڕێکخراوی کەشناسیی جیهانیی سه‌رله‌نوێ هۆشداری له باره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه ده‌دات
ڕێکخراوی کەشناسیی جیهانیی سه‌ر به نەتەوە یەکگرتووەکان سه‌رله‌نوێ له باره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه هۆشداری ده‌دات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، تێکڕای پلەی گەرمی جیهانی گەیشتە بەرزترین پله.
دووشه‌ممه، 11ـی تشرینی دووه‌می 2024، ڕێکخراوی کەشناسیی جیهانیی سه‌ر به نەتەوە یەکگرتووەکان له ڕاپۆرتێكدا كه له میانی چالاكییه‌كانی کۆنفرانسی جیهانیی کەشوهەوا (COP29) خرایه ڕوو، هۆشداری له گۆڕانی كه‌شوهه‌وا دا و ڕایگه‌یاندووه، تێکڕای پلەی گەرمی جیهانی گەیشتووه‌ته بەرزترین ئاستی و گه‌یشتووه‌ته 1.54 پلەی سەدی كه ئه‌م پله‌یه‌یش زۆر به‌رزتره له پله‌ی گه‌رمی پێش شۆڕشی پیشه‌سازیی له نێوان ساڵانی 1850 – 1990.
ڕێکخراوی کەشناسیی جیهانیی هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دڵنیا نین تاوه‌كوو كۆتایی ئه‌م ساڵ، ڕووبه‌ڕووی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی ببنه‌وه.
ڕێکخراوی کەشناسیی جیهانی هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، بەرزبوونەوەی مامناوەندی پلەکانی گەرما لە ئێسته‌دا بە پێی ئەم پێوەرە 1.3 پلەی سەدییە.
پێشتر له ساڵی 2015ـدا له میانی ڕێككه‌وتنێكدا كه له پاریس كراوه، ئامانجێك بۆ سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی تێکڕای پلەی گەرمی درێژخایەن دانراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بگرێت بۆ پله‌ی 1.5ـی پله‌ی سه‌دی.