باسم عەوادی: عێراق ڕۆڵی نێوەندگیریی تاران و واشنتن دەگێڕێت
گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، به گوێره‌ی گۆڕانی ئیداره‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌گۆڕێت.
دووشه‌ممه، 11ـی تشرینی دووه‌می 2024، باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق تایبه‌ت به كه‌ناڵی "الجزیرة" ڕایگه‌یاندووه، عێراق ڕۆڵی نێوه‌ندگیریی لێكنزیكبوونه‌وه و دانانی سنوورێك له نێوان تاران واشنتن ده‌گێڕێت، ته‌نانه‌ت به‌غدا له توانایدایه سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ستی غه‌ززه و لوبنان، قسه له‌گه‌ڵ تاران و واشنتن بكات.
باسم عه‌وادی هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به گرژی و ململانێكانی نێوان سوپای ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و حزبوڵلای لوبنانی به پێویستی زانیوه ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌ندرێت.
هاوكات له باره‌ی "به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی عێراق"ـی و كاردانه‌وه‌كانی له به‌رانبه‌ر شه‌ڕی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ حه‌ماس و حزبوڵلا گوتوویه‌تی، له هه‌ستی به‌ره‌ی موقاوه‌مه تێ ده‌گه‌ن، به‌ڵام ئه‌ركی حكوومه‌تی عێراق بریتییه له به‌رگریكردن له سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی، هاوكات كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونه كه‌سییه‌كان و كاردانه‌وه‌كانیان كۆنترۆڵ بكه‌ن.