لووتکەی عەرەبی – ئیسلامی: بەشدارییەکانی ئیسرائیل لە چالاکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سڕ بکرێت
لووتكه‌ی عه‌ره‌بی – ئیسلامی له ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆتاییدا داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات ئیسرائیل پابه‌ند بكات "سیاسه‌ته دوژمنكارییه‌كانی" ڕابگرێت و به‌شدارییه‌كانی له چالاكییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا سڕ بکرێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا بنێت.
دووشه‌ممه، 11ـی تشرینی دووه‌می 2024، لووتكه‌ی عه‌ره‌بی – ئیسلامی كه كاره‌كانی له ڕیازی پایه‌ته‌ختی سعوودیه به‌ڕێوه‌چوو، له ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆتاییدا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه ئیسرائیل پابه‌ند بكات "سیاسه‌ته دوژمنكارییه‌كانی" ڕابگرێت و به‌شدارییه‌كانی له چالاكییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌ڵپه‌سێدرێن.
لووتكه‌ی عه‌ره‌بی – ئیسلامی له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوای له سه‌رجه‌م وڵاتان كردووه، هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ ئیسرائیل قه‌ده‌غه بكه‌ن و سه‌ركۆنه‌ی كنێست "په‌رله‌مان"ـی ئیسرائیلیش بكه‌ن كه پارێزبه‌ندی له ئاژانسی (ئۆنروا) كشاندووه‌ته‌وه.
لووتكه‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا "دوژمنكارییه‌كانی ئیسرائی"ـی بۆ سه‌ر خاكی سووریا سه‌ركۆنه كردووه و داوای فره‌وانتركردنی هه‌وڵه‌كانیشی كردووه بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ له لوبنان.
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لووتكه‌كه ئیسرائیلی به تاوانی جینۆساید تۆمه‌تبار كردووه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نایه‌ته‌دی به‌بێ كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی تاوه‌كوو ئه‌و هێڵه‌ی له 4ـی حوزه‌یرانی 1967 بۆی دانراوه.