گابریەل سۆما: ترەمپ پێچەوانەی بایدن گاڵتە نازانێت
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی ڕاوێژكاری تره‌مپ ئاماژه به‌وه ده‌كات، گرووپه چه‌كداره‌كان هه‌موو ڕۆژێك هێرش ناكه‌نه سه‌ر ئیسرائیل، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن، ئیسرائیل ده‌ست ده‌كات به له‌ناوبردنیان وه‌ك ئه‌وه‌ی به حزبوڵلای كرد و ئه‌مه‌ریكاش هاریكاری ده‌بێت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بزانێت ئاسایشی كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه هێرشیان ده‌كاته سه‌ر.
دووشه‌ممه، 11ـی تشرینی دووه‌می 2024، گابریه‌ل سۆما، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕاوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی ڕۆژدا كه له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت، گوتی: بارودۆخی ئه‌منی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باش نییه و گرووپه چه‌كداره‌كان له‌وانه‌ی "به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی عێراقی" كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پاره‌دار ده‌كرێن و هه‌ژموونی تارانیان به‌سه‌ره‌وه‌یه، زیانی زۆریان به وڵاتانی ناوچه‌كه له ناویشیاندا زیانیان به عێراق گه‌یاندووه.
گابریه‌ل سۆما ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تره‌مپ ده‌یه‌وێت چالاكییه‌كانی ئێران بوه‌ستێنێت، چونكه پێی وایه ئێران ژێده‌ری پشێوییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئەمەریکا.
سۆما سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، ئه‌گه‌ر تره‌مپ له كۆشكی سپی بووایه، به پێچه‌وانه‌ی بایدن، ڕێگه‌ی به ئیسرائیل ده‌دات هێرش بكاته سه‌ر خاڵه ئه‌تۆمییه‌كان و بیره نه‌وتییه‌كانی ئێران. تره‌مپ دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت، سزایه‌كی توندی ئێران ده‌دات و گاڵته نازانێت.