ماکرۆن و ستایمەر یادی ئاگربەستەکەی 1918 و ڕێککەوتنی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا دەکەنەوە
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا یادی ئه‌و ئاگربه‌سته ده‌كه‌نه‌وه، كه كۆتایی به جه‌نگیی یه‌كه‌می جیهانی هێنا؛ هاوكات ڕێككه‌وتنی دووقۆڵی نێوان هه‌ر دوو وڵاتیش به‌رز ڕاده‌گرن كه بووه هۆی كۆتاییهاتنی ململانێكانی كۆنۆڵیالیزمی نێوانیان.
دووشه‌ممه، 11ـی تشرینی دووه‌می 2024، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و كێر ستایمه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له پاریس یادی 106 ساڵه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته‌یان كرده‌وه، كه بووه هۆی كۆتاییهێنان به جه‌نگیی یه‌كه‌می جیهانی.
ماكرۆن و ستایمه‌ر هه‌روه‌ها یادی 120 ساڵه‌ی ڕێككه‌وتنی دۆستانه‌ی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیان به‌رز ڕاگرت، گه له 8ـی نیسانی 104ـدا له نێوان هه‌ردوولادا بۆ چاره‌كردنی ململانێكانی كۆڵۆنیالیزمی نێوانیان ئیمزا كرا.
ماكرۆن و ستایمه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا چه‌پكه‌گوڵیان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هه‌ر یه‌ك له جۆج كلیمنسۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا له ماوه‌ی نێوان ساڵانی (1917 – 1920) و وینستۆن چه‌رچل سه‌رۆك وه‌زیرانی شانشینی به‌ریتانیا له ماوه‌ی نێوان ساڵانی (1051 – 1955) و گۆڕی سه‌ربازی ون دانا.