وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پەرلەمانتارێکی کورد خەڵات دەکات
لەپای بەشداریی بەرچاو لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سێرگی لاڤرۆڤی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، مەدالیای رێزلێنانی بە زەلیمخان موتسۆڤ، پەرلەمانتاری دۆمای ڕووسیا بەخشی.
رۆژی 7ی ئەم مانگەش ڤڵادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا، لە پای بەشداری چالاکانە لە کاری پەرلەمانتاری و یاسایی و خزمەتی چەندین ساڵەی لە بواری خێرخوازیدا، زەلیمخان موتسۆیێڤی، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجوومەنی دوومای ڕووسیای بۆ جاری دووەم خەڵات کرد.
چوار ساڵ لەمەوبەریش، لە ڕۆژی 24 ئه‌یلولی 2020، له كۆشكی كرێمل، له پای ئه‌و خزمه‌ته فره‌لایه‌نه‌ی زه‌لیمخان، له بواره جیاجیاکاندا پێشكه‌ش بە ڕووسیای كردووه، ڤڵادیمێر پوتین، مه‌دالیای ڕێزلێنانی پلە یەكی سه‌رۆكایەتیی بە زه‌لیمخان بەخشی.
رۆژی 13-4-2024 یش، میخایل میشوستینی سەرۆک وەزیرانی رووسیا، لە بەرانبەر ئەو خزمەتانەی پەرلەمانتاری کورد زەلیمخان موتسۆیێڤ، پێشەکەش بە هاوڵاتیانی هەرێمی پێرڤە-ئوڕاڵسکی رووسیا و ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکەی کردووە، بڕوانامە و خەڵاتی ڕێزلێنانی بە زەلیمخان موتسۆیێڤ بەخشی.
هەروەها رۆژی 14-10-2024 ڤیچیسلاڤ ڤەڵۆدینی سەرۆکی پەرلەمان، بڕوانامە و خەڵاتی ڕێزلێنانی بە زەلیمخان موتسۆیێڤ بەخشی.
زەلیمخان موتسۆیڤ، کوردی ئێزدیی ڕووسیایە و لە 13/10/1959، لە تبلیسی پایتەختی جۆرجیا لەدایکبووە.
لە هه‌ڵبژاردنی 18/ 9/ 2021 به زۆرینه‌ی ده‌نگ له بازنەی هه‌رێمی پێرڤه- يوڕالسك "ئه‌نجوومه‌نی دۆما"ی ڕووسیای فیدراڵ، بۆ شەشەمین جار بە ئە‌ندامی په‌رله‌مانی ڕووسیا هەڵبژێردرایەوە و رێکۆردێکی دیکەی له مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ڕووسیا تۆمار كرد؛ چونكه تەنیا په‌رله‌مانتارە بۆ شەش جار لەدوای یەک، زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت. هەنوکە جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی ھاوئاھەنگی پەرلەمانی ڕووسیای فێدراڵ -عێراقی فێدراڵە، لەهەمانکاتدا لە پارتی.