ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین رایگەیاند: بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی یەکسان بۆ گشت دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان، ژمارەیەک فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2024، ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا: لە پێناو ڕەخساندنی هەلی یەکسان بۆ گشت دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان، لە ئیدارەکەدا ژمارەیەک فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن.
دامەزراندنەکە ئەم پسپۆرییانە دەگرێتەوە: ژمێریاری - کارگێری - کۆمپیوتەر - یاسا - پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان - کۆلێژی زمان/ئینگلیزی(وەرگێڕ) ، ڕاگەیاندن.
مەرجەکانی وەرگرتنی پێشکەشکاران بۆ دامەزراندن وەکو فەرمانبەری گرێبەست بۆ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و هەردوو قایمقامییەتی قەزای (ڕانیە - پشدەر ) و تەواوی ناحیەکانیان:
1-پێویستە پێشکەشکار حوکم نەدرابێت بە سزای تاوانی کەتنی ئابڕووبەر (مخلة بالشرف).
2-لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا بە هیچ شێوەیەک دوو کەس لە خێزانێکدا دانامەزرێت.
3- بە هەر بڕوانامەیەک دابمەزرێت دەبێت بەڵێن بدات دوای دامەزراندن داوای گۆڕینی بڕوانامە نەکات کە ناوبراو بڕوانامەی بەرزتری هەبێت لەو بڕوانامەی کە پێی دادەمەزرێت سەرەتا.
4-پێویستە داواکار بە فیعلی نیشتەجێی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین بێت و کارتی زانیاری سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین بێت .
5-سەرجەم ئەو کەسانەی کە ناویان دەردەچێت لە خاڵبەندی پسپۆڕی خۆی دەبێت ناوبراو نیشتەجێی ناوەندی قەزا یان ناحیەکانی خۆیان بێت بەپێی ئەو میلاکەی کە داواکراوە بۆیان.
6-پێشکەشکار بۆی هەیە تەنها یەک پسپۆری لە فۆڕمی دامەزراندن هەڵبژێرێت، بە پێچەوانەوە ناردنی زیاتر لە یەک فۆڕم لە لایەن داواکارەوە دەبێتە هۆی پوچەڵکرنەوەی فۆرمەکەی .
7-ساڵانە گرێبەستەکەی نوێ دەکرێتەوە لە حاڵەتی جێبەجێنەکردنی ئەرکەکانیدا لایەنی پەیوەندیدار دەتوانێت گرێبەستەکەی بۆ نوێ نەکاتەوە هەڵیبوەشێنتەوە.
8- نابێت پێشکەشکار هیچ مووچەیەکی تری هەبێت لە دامودەزگاکانی حکوومەت.
9- ئەو کەسانەی کە ناویان دەردەچێت لە خاڵبەندیەکان مەرج نییە وەربگیرێن تاکوو دوای چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە و ووردبینیکردنی سەرجەم بەڵگەنامە پێشکەشکراوەکانی ناوبراو.
10- لە کاتی چاوپێکەوتندا پێویستە وێنەیەک لە (بڕوانامە ،کارتی زانیاری، ناسنامەی خێزان و منداڵ، پشگیری ئەو فەرمانگەیەی کاری لێکردووە ، ناسنامەی شەهید ) لەگەل چاپە ڕەسەنەکان بهێنێت .
11-دوای دەرچوونی ناوی کەسی پێشکەشکار (ئاگاداری بەرێزتان دەکەینەوە لیژنەیەکی تایبەتمەند هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندنی تواناو شارەزایی و پسپۆری کەسی دەرچوو لەم پسپۆریانە (ژمێریاری - کارگێری - کۆمپیوتەر - یاسا - پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان - کۆلێژی زمان/ئینگلیزی(وەرگێڕ)).
12-ئەو کەسانەی ناویان دەردەچێت لە کێبڕکێکە, دەبێت بەڵێننامەی ( دادنووس ) بهێنێت کە تا ماوەی پێنج ساڵ بە هیچ شێوەیەک داوای گواستنەوەی ڕاژەی نەکات لەو شوێنەی دامەزراوە بۆ شوێنێکی تر.
13- دەرچوانی بەشی کۆمپیوتەر دەکەونە کێبڕکێی خاڵبەندی لە سنووری ناحیەکەی خۆی چونکە مەرجە دەبێت دانیشتووی سەنتەری ناحیەکە بێت یان دانشتووی گوندەکانی هەمان ناحیە بێت کە بۆی دادەمەزرێت بەرزترین خاڵ چانسی دامەزراندنی دەبێت.
دوا کات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم: 19\11\2024 دەبێت.
لینکی فۆڕمی دامەزراندن لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین