بەریتانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵان و هەرزەکاران قەدەغە دەکات
حكوومه‌تی به‌ریتانیا مه‌به‌ستیه‌تی یاسایه‌كی توند په‌سند بكات، كه به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له منداڵان و هه‌رزه‌كاران قه‌ده‌غه ده‌كات؛ ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ش ئاماژه به‌وه به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، منداڵان و هه‌رزه‌كارانی ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه.
ڕۆژنامه‌ی "تایمز"ـی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یاسایه‌كه‌وه به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر هه‌رزه‌كارانی خوار ته‌مه‌ن 16 ساڵی قه‌ده‌غه بكات.
تایمز ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، وه‌زیرانی حكوومه‌تی به‌ریتانیا بیر له‌وه ده‌كه‌ن پشتیوانی له‌و پڕۆژه تایبه‌ته بكه‌ن كه جۆش ماك ئه‌لیسته‌ر، ئه‌ندامی پارتی كرێكاران پێشكه‌شی كردووه و به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ته‌مه‌نی 13 ساڵی منداڵان بۆ ته‌مه‌نی 16 ساڵی به‌رز ده‌كاته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ی كردووه، ئه‌نجوومه‌نی گشتیی به‌ریتانیا (په‌رله‌مان) پشتیوانی له پرۆژه‌كه ده‌كات، به‌تایبه‌ت كه مێدیای به‌ریتانی و ناوه‌نده تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئه‌م وڵاته هۆشدارییان له به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له لایه‌ن هه‌رزه‌كارانه‌وه داوه و جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، بووه‌ته هۆی تێكچوونی شیرازه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی.