ترەمپ، مایک واڵتز وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا دەستنیشان دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، دەستنیشانکردنی مایک واڵتزی وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ئیدارەی داهاتووی ئەمەریکا پشتڕاست کردەوە.

ئەمڕۆ سێشممە 12ـی تشرینی دووەمی 2024، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوەی ئەمەریکا، دەستنیشانکردنی مایک واڵتز، ئەفسەری پێشووی هێزە تایبەتەکانی ئەمەریکای وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی لە ئیدارەی داهاتووی خۆی پشتڕاست کردەوە. 

ئاژانسەکە باسی لەوە کرد، ترەمپ، مایک واڵتزی، وەک سەرکردەیەکی دانپێنراوی نیشتمانی لە ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا پێناسە دەکات، هەروەها بە شارەزا لە هەڕەشەکانی چین، ڕووسیا و تیرۆر هەم دیسان پێناسەی دەکات.