کتێبەکانی سەرۆک بارزانی کە بۆ زمانی ئینگلیزی وەرگێڕدراون خەڵاتی جیهانی بە دەست دەهێنن
ئەو كتێبانەی سەرۆك بارزانی كە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی ئینگلیزی و ئەوانەشی كە لەبارەی سەرۆك بارزانییەوە نووسراون، لە كێبه‌ركێكاندا خەڵاتی باشترین كتێب بە دەست دێنن، یەكێك لەو كتێبانەش "بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد، شۆڕشی گوڵان، بەشی چوارەم"،ـە كە لە لایەن نووسەرێكی كوردەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئینگلیزی.
داڤان یه‌حیا خه‌لیل، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد كه دانیشتووی به‌ریتانیایه، كتێبی "بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد، شۆڕشی گوڵان، بەشی چوارەم"ـی له زمانی كوردییه‌وه بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی وه‌رگێڕاوه، هاوكات كتێبێكی دیكه‌ی به ناوی "سه‌رۆك بارزانی و ڕیفراندۆم"، نووسیوه و ئاماده‌ی كردووه.
نووسین لە بارەی کورد، کوردستان و سەرۆک بارزانی چانسی نووسەرەکان زیاتر دەکەن بۆ ئەوەی لە کێبه‌رکێکاندا باشترین خەڵاتەکان ببەنەوە. كتێبی "بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد، شۆڕشی گوڵان، بەشی چوارەم" لە یەکێک لە کێبه‌رکێکاندا خەڵاتی باشترین دووەم کتێبی وەرگرتووە، هاوكات "سه‌رۆك بارزانی و ڕیفراندۆم"، خه‌ڵاتی باشترین كتێبی به ده‌ست هێناوه.
داڤان یه‌حیا خه‌لیل كتێبی "بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد، شۆڕشی گوڵان، بەشی چوارەم" لە ئیڤێنتە سیاسییەکاندا بڵاو دەکاتەوە و مۆری خەڵاتی باشترین دووەم کتێبی له‌نێو یه‌ك ملیۆن كتێبدا لە کێبه‌رکێیەکی جیهانیدا به‌سه‌ره‌وه‌یه.
داڤان یه‌حیا تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: چه‌ند كتێبێكی سه‌رۆك بارزانی بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی وه‌رگێڕاوه و به نیازه چه‌ند كتێبێكی دیكه‌یشیان بۆ ئینگلیزی وه‌ربگێڕێت. هه‌روه‌ها گوتیشی: کتێبەکانی سەرۆک بارزانی، ئەوانەی کە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی ئینگلیزی ئێسته لە سەرتانسەری جیهان خوێنەریان هەیە و لە ئامازۆن بەردەستن و خوێنەری کورد و بیانی بە دەستی دێنن و سوودی لێ وەردەگرن.
رۆزەلین دیکلەیتن، سیاسەتوان له پارتی له‌یبه‌ری به‌ریتانی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: لێكۆڵینەوە سەبارەت دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەكات.
دیکلەیتن ئیڤێنتە سیاسییەکاندا دوو کتێبی لە بارەی ڕیفراندۆم و سەرۆک بارزانی و کتێبێکی دیکەی سەرۆک بارزانی وەرگرتووە و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه کتێبەکان بخوێنێتەوە.