هەولێر.. پاڵاوگەیەکی نایاسایی داخرا و 5 کەسیش دەستگیر کران

پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە هەولێر
پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە هەولێر

پۆلیسی شارەوانی لەسەر ڕاسپاردەی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، هەستان بە داخستنی پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە هەولێر.

ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2024، قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای بە دواداچوون و چاودێریکردن لە لایەن قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، مەفرەزەکانی پۆلیسی شارەوانی ڕاسپێدران، کە هەڵسن بە دەست بەسەرداگرتنی پاڵاوگەیەکی نایاسایی، لە گۆڕەپانی فڕۆشتنی نەوت و غاز لە شاری هەولێر.

قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، دەڵێت: پاڵاوگەکە بە شێوەیەکی نایاسایی و شاراوە کاری دەکرد، کە زەرەر و زیانی بۆ تەندروستیی و ژینگە هەبوو.

قایمقامییەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، دەست بەسەر کەلوپەلەکانی شوێنەکەدا گیرا و 5 کەسیش دەستگیر کران.