بەرەی مقاوەمەی عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ناوەراست و باکووری ئیسرائیل
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هێرشێکی بۆ سەر دوو پێگە لە ناوەرەاست و باکووری ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی تشرینی دووەمی 2024، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیەند، بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر دوو پێگەی گرنگی سەربازیی ئیسرائیل یەکێکیان لە ناوەڕاستی ئیسرائیل و ئەوی دیکەیان لە باکووری ئەو وڵاتەکە.
بەرەی مقاوەمە لە بەیاننامەکەدا ڕاشیگەیاند: لە درێژەی هەڵمەتەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سوپای ئیسرائیل و پاڵپشتیکردنی گەلی فەڵەستین و لوبنان و لە وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە ئیسرائیل لە دژی خەڵکی مەدەنی، لەوانەش منداڵ و ژن و بەساڵاچووان دەیکات، بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل.
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراقئاماژەی بەوەش دا، لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەردەوامە و بە خێرایی هەوڵەکانیشی بۆ سەر ئیسرائیل ڕادەگەیەنێت.