کێن ئەوانەی بەشداریی ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ دەکەن؟

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ناوی تیمەکەی خۆی بۆ ئیدارە نوێیەکەی ڕاگەیاند.

جەی دی ڤانس دەبێتە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و دووەم گەنجترین جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە مێژوودا. 

ڤانس وەک میراتگری بزووتنەوەی ماگا سەیر دەکرێت کە پشتگیری لە هەڵوێستە پۆپۆلیستییە ئابوورییەکان دەکات.

مارکۆ ڕۆبیۆ، کوڕی کۆچبەرانی کوبایە، وەک هەڵۆی سیاسەتی دەرەوە سەیر دەکرێت کە بە توندی دژی ئێران و چینە.

ڕوبیۆ لەنێو کۆمارییەکان ڕێزی زۆری لێ دەگیرێت، بەڵام لەم دواییانەدا هەڵوێستی سیاسەتی پۆپۆلیستی ئابووری زیاتری گرتۆتەبەر.

 

پیت هێگسیێت، ترەمپ وەک وەزیری بەرگریی هەڵی بژاردووە، کە پێشکەشکارێکی کەناڵی فۆکس نیوزە، هێگسێت سەربازی دێرینە لە شەڕەکانی عێراق و ئەفغانستان و دوو دوومەدالیایی برۆنزی بەدەستهێناوە. هەروەها دەرچووی زانکۆی پرینستۆنە و بڕوانامەی ماستەری بەدەست هێناوە.

 

کریستی نۆێم، پارێزگاری داکۆتای باشوور بۆ سەرپەرشتیکردنی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ لە ئیدارەی ترەمپ هەڵبژێردرا. چاوەڕوان دەکرێت سەرپەرشتی کۆچبەری و جێبەجێکردنی گومرگ بکات، هەروەها ئەرکی جێبەجێکردنی زۆرێک لە پلانەکانی دیپۆرتکردنەوە بۆ ترەمپ دابنێت.

 

جۆن ڕاتکلیف، وەک بەڕێوەبەری سی ئای ئەی دەتنیشان کراوە و ئەندامی پێشووی کۆنگرێسی ویلایەتی تەکساس و لە سەردەمی ترەمپدا بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی بووە لە خولی یەکەمیدا.

 

ئیلیس ستیڤانیک، دەستنیشان کراوە بۆ باڵیۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیڤانیک چوارەم پلە بەرزترین ئەندامی کۆمارییەکانە لە ئەنجوومەنی نوێنەران، هاوپەیمانێکی سەرسەختی ترەمپ بووە.

لایەنگرانی جووەکانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا پێشوازییان لە هەڵبژاردنی ئەو نوێنەرەی باکووری ویلایەتی نیویۆرک کرد

تۆم هۆمان، بە قەیسەری سنوورەکانی ئەمەریکا دەستنیشان کراوە، واتە "دەبێتە سەرپەرشتیاری ئاسایشی ئاسمانی، وشکانی، دەریایی سنوورەکانی ئەمەریکا" کە لایەنگری دۆناڵد ترەمپ بووە بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران، تۆم هۆمان لە ساڵی 2013 سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکانی جێبەجێکردن و دوورخستنەوەی ICE بووە لە سەردەمی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، پێش ئەوەی لە ساڵی 2017 لەلایەن ترەمپەوە بۆ سەرۆکایەتیکردنی ئاژانسەکە هەڵبژێردرێت.

هۆمان پێویستی بە پشتڕاستکردنەوەی ئەنجوومەنی پیران نابێت، ترەمپ ئەرکی سەرپەرشتیکردنی پلانە گەورەکانی بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی پێ سپاردووە. 

 

سوزی وایڵز، دەبێتە سەرۆکی ئەرکانی کۆشکی، سوزی وایڵز شانبەشانی کۆری لیڤاندۆڤسکی و کریس لاسیڤیتا هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ترەمپی لە ساڵی 2024 بەڕێوەبرد.

سەربازێکی دێرینە لە سیاسەتی فلۆریدا و بە شێوەیەکی بەرفراوان شانازیی بە بوژاندنەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارێزگاری ڕۆن دیسانتیسەوە دەکرێت.

ڤیڤێک ڕاماسوامی، ئیلۆن ماسک، بەشی کارایی حکوومەت (DOGE)، هەروەها ڤیڤێک ڕاماسوامی سەرۆکایەتیی ئەو وەزارەتێک دەکات کە ئەرکی کەمکردنەوەی خەرجییە فیدراڵیەکانی لەسەرە، شانبەشانی ماسک.

 

ئیلۆن ماسک، دەستنیشان کراوە بۆ بە هاوبەشی سەرۆکایەتیی وەزارەتی کارایی حکوومەت، وەزارەتی کارایی حکومەت دەزگایەکی نوێیە کە بۆ سەرپەرشتیکردن و کەمکردنەوەی خەرجییەکانی فیدراڵی دروستکراوە. سەرەتای ناوەکانی لە وشەی DOGE پێکهاتووە.

 

مایک والتز، وەک نوێنەری ئەمەریکا بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دەستنیشان کراوە. والتز، ئەندامی کۆنگرێسی ویلایەتی فلۆریدا، یەکەم ئەندامی هێزە تایبەتەکان بووە کە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا، کە ئەم پۆستە لە ئێستادا لەلایەن جەیک سولیڤانەوە بەڕێوەدەبرێت.

 

 

ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشان کراوە و وەک وەبەرهێنەری خانووبەرە و خاوەنکار یش هەڵبژێردراوە.

ویتکۆف لە ساڵی 1997وە سەرۆکی کۆمپانیایەکی وەبەرهێنان و خانووبەرەیە، هەروەها لە لیژنەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی خانووبەرەی نیویۆرک کاری کردووە، بەپێی تیمەکەی ترەمپ.

بڕیارە ئیدارەی نوێی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دوای دەستبەکاربوونی وەک 47مین سەرۆکی ئەمەریکا لە 20ـی کانوونی دووەم، دەستبەکاربێت.

ڕاتکلیف وەک هەڵۆیەک لە چین سەیر دەکرێت.