نێچيرڤان بارزانى و كونسوڵى نوێى ميسر پرسی پتەوکردنی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی نوێی میسر لە هەرێمی کوردستان، خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بوارە‌كاندا، به‌تايبه‌تيش بوارى بازرگانی، دووپات كرده‌وه.
چوارشەممە 13ـی تشرینی دووەمی 2024، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆز مەحموود فارووق یووسف، کونسوڵی نوێی میسر لە هەرێمی کوردستان، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركی کونسوڵی نوێی میسر ده‌ربڕیووە
له ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بوارە‌كاندا، به‌تايبه‌تيش بوارى بازرگانی، دووپات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەحموود فارووق یووسف، کونسوڵی نوێی میسر لە هەرێمی کوردستان له‌مبارەيه‌وه، باسیان له جووڵه و ئاستى بازرگانيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بی، كرد لەگەڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى.