هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا دۆزینه‌وه‌ی پارچه‌كانی كه‌شتیی "مشكی سه‌ماكه‌ر" ڕاده‌گه‌یه‌نێت
هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا دۆزینه‌وه‌ی پارچه‌كانی كه‌شتییه‌كی تێكشكاو ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه له جه‌نگیی دووه‌می جیهانیدا له لایه‌ن هێزه‌كانی ژاپۆنه‌وه ژێر ئاو خرابوو.
هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، پارچه‌كانی كه‌شتی "یوو ئێس ئێس ئیدسال"، ناسراو به "مشكی سه‌ماكه‌ر"ـیان له دوای هه‌شتا و دوو ساڵ له ونبوونی دۆزیته‌وه، كه له جه‌نگیی دووه‌می جیهانیدا و له 1ـی ئاداری 1942ـدا له لایه‌ن هێزه‌كانی ژاپۆنه‌وه ژێر ئاو خراوه.
هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، پارچه‌كانی كه‌شتییه تێكشكاوه‌كه‌یان له باشووری دوورگه‌ی كریسماس له‌و ناوچه‌یه‌ی لێ ژێر ئاو خرابوو، دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌وه، كه‌شتییه‌كه 200 سه‌ربازی له‌ناو بووه، كه 185ـیان ده‌ریاوان و 31 كه‌سی دیكه‌یان فرۆكه‌وانی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی بوون.