ئاسایشی هەولێر کەسێک بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان دەستگیر کرد

دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان
دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان

ئاسایشی هەولێر لەسەر سکاڵای چەند دادخوازێک ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر کرد کە لە تیکتۆک وەک زێڕنگەر خۆی ناساندبوو و چەندین ئافرەتی هەڵخەتاندبوو.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندووە: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ع ، م ، ع) دەستگیر کرا، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات هەڵساوە بە دروستکردنی هەژمارێک بەناوی ( زێڕنگەری سان) و بەناوی کاری زێڕنگەرییەوە لەگەڵ چەند ئافرەتێک کەوتووەتە پەیوەندی و وێنە و گرتە ڤیدیۆیانی لە ژێر هەڕەشە تۆمار کردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: تۆمەتبارەکە سەرەڕای ئەوەی وێنە و گرتە ڤیدیۆی ئافرەتانی لەژێر هەڕشە تۆمار کردبوو، دواتر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک هەموو ئەو وێنە و ڤیدۆیانەی بڵاو کردووەتە کە خاوەنەکانیان پارەیان پێ نەداوە.

ئاسایشی هەولێر، جەختی لەوە کردەوە، تۆمەتبارەکە لە بنەڕەتدا پیشەی زێڕەنگر نییە و لەو بوارەشدا کاری نەکردووە. هاوکات داواکارە هەر کەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە با سەردانیان بکات.