هاوپەیمانی مەسیحی: سوپاسی مەسرور بارزانیمان کرد بە دیاریکردنی نوێنەرمان لە لیژنەی سەرژمێری ناوچەکانی ماددەی 140

لۆگۆی هاوپەیمانی مەسیحی
لۆگۆی هاوپەیمانی مەسیحی

هاوپه‌یمانیی مه‌سیحی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، شاندێكیان به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا كردووه‌ كه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو؛ ده‌شڵێت، سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانییان كردووه‌ بۆ پشتیوانییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان.

چوارشەممە، 13ـی تشرینی دووه‌می 2024، هاوپه‌یمانیی مه‌سیحی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، جینان جه‌بار، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیه‌كه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

هاوپه‌یمانیی مه‌سیحی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، جینان جه‌بار، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی كردووه‌ له‌ پاڵپشتیكردنی به‌رده‌وامیان و ده‌سته‌به‌ركردنی داواكارییه‌كان به‌تایبه‌ت بوونی نوێنه‌رایه‌تییان له‌ لیژنه‌كانی سه‌رژمێری له‌و ناوچانه‌ی گه‌لی ئه‌وانی تێدایه‌ به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور ده‌یانگرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌ پێویستیان زانیوه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌موار بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی كورسی كۆتای مه‌سیحی و نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی مه‌سیحی له‌ خۆ بگرێت.

هاوپه‌یمانیی مه‌سیحی ڕایگه‌یاندووه‌، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیه‌كه‌ به‌ پێویستی زانیوه‌ كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان چاره‌ بكرێت.