ترەمپ مارکۆ رۆبیۆی وەک وەزیری دەرەوە دیاریکرد

دۆناڵد ترەمپ و مارکۆ رۆبیۆ
دۆناڵد ترەمپ و مارکۆ رۆبیۆ

دۆناڵد ترەمپ، سیناتۆر مارکۆ رۆبیۆ بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەست نیشان دەکات.

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ. سیناتۆر مارکۆ رۆبیۆ بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەست نیشان دەکات، ئەو سیناتۆرە کە لە فلۆریدا لەدایک بووە، یەکەم لاتینیە پۆستێکی باڵای دیبلۆماسی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، وەردەگرێت.

ڕوبیۆ بێ گومان باشترین هەڵبژاردەیە لە لیستی  کاندیدەکانی ترەمپ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە، لەم ساڵانەی دواییدا داوای سیاسەتێکی بەهێز دەکات لە دەرەوە، لەوانە چین، ئێران و کوبا.

بەڵام لە چەند ساڵی ڕابردوودا، روبیۆ هەندێک لە هەڵوێستەکانی نەرم کردووەتەوە بۆ ئەوەی زیاتر لەگەڵ بۆچوونەکانی ترەمپ بگونجێت، سەرۆکی هەڵبژێردراو، سەرۆکەکانی پێشووی ئەمەریکا تۆمەتبار دەکات بەوەی وڵاتەکەیان بەرەو شەڕێکی قورس و بێهوودە ڕاکێشاوە، هەرچەندە ترەمپ دەتوانێت لە دوایین خولەکدا ڕای خۆی بگۆڕێت، بەڵام پێدەچێت ڕۆژی دووشەممە بڕیاری خۆی بدات.

روبیۆی کاندیدی دۆناڵد ترەمپ دەستبەجێ وەڵامی داواکارییەکانیانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی نەدایەوە.