توێژینەوەیەک: زیاتر لە 800 ملیۆن تووشبووی شەکرە لە جیهاندا هەن

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، زیاتر لە 800 ملیۆن کەسی پێگەیشتوو لە سەرانسەری جیهان تووشی نەخۆشی شەکرە بوون، ئەمەش دوو هێندەی هەڵسەنگاندنەکانی پێشووترە کە کرابوو.

هەر بە پێی توێژینەوەکە دەرکەوتووە ئەوانەی زیاتر تووشی نەخۆشی شەکرە بوون، تەمەنیان لەسەروو 30 ساڵیدایە و چارەسەر وەرناگرن.  

توێژینەوەکە لە ڕۆژنامەی The Lansetدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی 2022دا  828 ملیۆن کەس تووش بوو هەبوو کە تەمەنیان 18 ساڵ بەرەو سەرەوە بووە، تووشی جۆری یەکەم و دووەم بوون.

توێژەران ئاماژەیان داوە، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 30 ساڵ زیاترە، 445 ملیۆن تووشبوون چارەسەریان وەرنەگرتووە.

لە داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەیان بەوە کردووە، زیاتر لە 422 ملیۆن کەس تووشی نەخۆشی شەکرە بوون، نەخۆشییەکی میتابۆلیکی درێژخایەنە و کاریگەری لەسەر ئاستی شەکر لە خوێندا هەیە، کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان و دەمارەکان و ئەندامەکانی دیکەی جەستە.

لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بەوە شکردووە، لە ساڵی 1990ەوە ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جیهاندا دوو هێندە زیادی کردووە و لە 7% بۆ 14% بەرزبووەتەوە، ئەمەش بە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان لە وڵاتانی کەم دەرامەت.

توێژەران ڕوونیان کردووەتەوە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون، ڕێژەی وەرگرتنی چارەسەر لەو ناوچانەدا زۆر کەمە، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونی نرخی چارەسەرەکان کە بووەتە هۆی  فراوانبوونی نەخۆشییەکە.

نووسەرانی توێژینەوەکە بە هاوکاریی نێوان هاوکاریی هۆکارەکانی مەترسی نەخۆشییە نەگوازراوەکان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: ڕێژەی چارەکردن و تووشبوون لە هەموو وڵاتان جیاوازە. ئەوەش لەسەر بنەمای زیاتر لە هەزار توێژینەوە بووە کە زیاتر لە 140 ملیۆن کەسی گرتووەتەوە.