پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی له كۆمهڵی ئیسلامی دهكات
کاربکرێت بۆ پێکەوەیی و رێکخستنی نێوماڵی کوردی

K24 – ههولێر:
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان كرد به بۆنهی نۆزدهههمین ساڵیادی دامهزراندنی كۆمهڵی ئیسلامی كوردستان.
له پهیامهكهدا هاتووه: "ئەرکی سەرشانی ھەموو ھێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانە کە لە ئاست تەحەدیەکان و سەختی قۆناغەکەدابن، ھاوکات کاربکرێت بۆ پێکەوەیی و رێکخستنی نێوماڵی کوردی و قوڵکردنەوەی گیانی یەکترقبوڵکردن و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی و تەبایی کۆمەڵگەکەمان لە پێناو پاراستنی دەستەکەوتەکانمان و بەرەوپێشبردنی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ ھاوڵاتیان".
دهقی پهیامهكه
بهڕێز مامۆستا عهلی باپیر ئهمیری كۆمهڵی ئیسلامی كوردستان
بهڕێزان ئهنجوومهنی سیاسیی كۆمهڵی ئیسلامی كوردستان
بەبۆنەی نۆزدەھەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سهرجهم كادر و ئهندام و لایەنگرانی حزبهكهتان دهكهین و، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
ئەم یادەتان لەکاتێکدا پیرۆز دەکەین، کە کوردستان و ناوچەکە و جیھان روبەڕووی پەتای مەترسیداری کۆڕۆنا و، قەیرانی تەندروستی و ئابووری بوونەتەوە، کە ئەمەش دەرھاویشتە و کاریگەری نەرێنی چەند لایەنەی ھەیە، بۆیە ئەرکی سەرشانی ھەموو ھێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانە کە لە ئاست تەحەدییەکان و سەختی قۆناغەکەدابن، ھاوکات کاربکرێت بۆ پێکەوەیی و رێکخستنی نێوماڵی کوردی و قوڵکردنەوەی گیانی یەکترقبوڵکردن و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی و تەبایی کۆمەڵگەکەمان لە پێناو پاراستنی دەستەکەوتەکانمان و بەرەوپێشبردنی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ ھاووڵاتیان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان