ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دیمەشق

بۆردومانی سووریا، وێنە 'ئەرشیف'
بۆردومانی سووریا، وێنە 'ئەرشیف'

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14-11-2024، ئاژانسی هەواڵی سووریا 'سانا' ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوچەی مززە لە دیمەشق.

ئاژانسی سانا ئاماژەی بەوەدا، "بەرگریی ئاسمانی سووریا بەرپەرچی هێرشێکی ئیسرائیلیان دایەوە لە ئاسمانی باشووری شاری حمس".

مێدیاکان بڵاویانکردەوە کە "دەنگی تەقینەوە لە ئاسمانی دیمەشق بیستراوە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بڵاوبکرێتەوە، هاوکات ئاژانسی ساناش پشتڕاستیکردەوە کە دەنگی تەقینەوە لە دەوروبەری دیمەشق بیستراوە".

لەەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکان باسیان لەوەکردووە، ئیسرائیل دوو پێگەی لە ناوچەکانی مەززە و قودسیە بۆردومان کردووە. بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ شتێل لەسەر زیانەکان ئاشکرا نەکراوە.

 
Fly Erbil Advertisment