تورکیا پارێزگاری لە "گەرماوەکان"ـی سەردەمی عوسمانی دەکات
یه‌كێك له نه‌ریت و كولتووره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ت یاخود خه‌لافه‌تی عوسمانی، گه‌رماوه‌كان بوون، كه پانتایی و ڕووبه‌رێكی به‌رفره‌وانیان له‌ناو شاره‌كان و شوێنه گشتییه‌كاندا به‌تایبه‌تی له ئیستانبوڵ گرت و له ئێسته‌شدا ده‌وڵه‌ت مه‌به‌ستیه‌تی زیاتر پارێزگاری له‌و گه‌رماوانه بكات، كه بوونه‌ته به‌شێك له پاشماوه‌ی مێژوویی.
گه‌رماوه‌كان كه كۆڵه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی عوسمانی بوون له ڕابردووی خه‌لافه‌ته‌كه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێشكه‌وتنه‌وه بوونی گه‌رماو وه‌كوو پێویستیی كۆمه‌ڵگه‌كان نه‌ماوە، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ماوه‌ی ڕابردوودا به مه‌به‌ستی پاراستنی گه‌رماوه نه‌ریتییه‌كان، چه‌ندانیان نۆژه‌ن كردوونه‌ته‌وه و مۆرك و ڕووخسارێكی مۆدێرنیان پێ داون.
زیره‌ك سینه‌یلی یه‌كێكه له گه‌رماوه به‌ناووبانگه‌كانی توركیا و له ئیستانبوڵه، ته‌مه‌نی 500 ساڵه و له سه‌رده‌می سوڵتان سلێمان قانوونی له لایه‌ن ئه‌ندازیار سینانه‌وه دروست كراوه، ساڵی 2023 دوای 13 ساڵ له كاری نۆژه‌نكردنه‌وه، به فه‌رمی كرایه‌وه. هاوكات له ته‌نیشت گه‌رماوه‌كه‌دا مۆزه‌خانه‌یه‌ك دروست كراوه و باس له مێژوو و نه‌ریتی گه‌رماوكردن ده‌كات له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا.
گه‌رماوی بایه‌زیدی دووه‌م ساڵی 2015 دوای چه‌ندان ساڵ كاركردن تێیدا، نۆژه‌ن كرایه‌وه و به فه‌رمی كرایه‌وه. مێژوونووسان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و گه‌رماوه ساڵی 1739 دروست كراوه.
گه‌رماوكردن له ڕۆمای كۆن كولتوورێكی گرنگ بوو، به شێوه‌یه‌ك بازرگانان به‌ر له‌وه‌ی بچنه ناو شاره‌كه، ده‌بوو گه‌رماو بكه‌ن و هه‌ڵكه‌وته‌ی گه‌رماوه‌كانیش له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی شاره‌كه بوو.
گه‌رماوكردن له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی‌دا نه‌ریتێك بوو گوزارشتی له پاكوخاوێنی جه‌سته و ڕووح ده‌كرد به‌تایبه‌تی كه پاكوخاوێنی به‌شێكی دانه‌بڕاو بووه له ئیسلامدا و مه‌به‌ستێكی "نوێژ"ـیش هه‌ر له ژێر ئه‌م ڕۆشناییه‌دایه.
گۆرۆڵ تای، شوێنه‌وارناسی تورك هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، گه‌رماوه‌كان به ته‌نیا بۆ خۆشۆردن نه‌بووه، به‌ڵكوو ڕایه‌ڵه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیشیان پێك هێناوه، به‌تایبه‌ت ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان لێ به‌ڕێوه چووه، هاوكات كوڕان به‌ر له‌وه‌ی "خه‌ته‌نه" بكرێن، بۆ گه‌رماوه‌كان بردراون، هه‌روه‌ها سه‌ربازه‌كان كه له ئه‌ركی سه‌ربازیدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی بچنه‌وه ماڵه‌وه، گه‌رماویان كردووه.
حكوومه‌تی توركیا له ئێسته‌دا كار له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و گه‌رماوانه‌ی سه‌رده‌می عوسمانی ده‌كات، ته‌نانه‌ت له زنجیره فیلمه توركییه‌كاندا، گه‌رماو به‌شێكی زیندوو و دانه‌بڕاوه. زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه به‌ناووبانگه‌كانی هونه‌ری جیهانی سه‌ردانی ئه‌و گه‌رماوانه ده‌كه‌ن، دوایینیان پیدرۆ ئه‌لۆنسۆ بوو، كه ئه‌كته‌رێكی ئیسپانییه و له زنجیره فیلمی "كاسا دی بابێل" ڕۆڵی كه‌سایه‌تی به‌رلینی بینیوه.